کانونی دوھەم 12, 2025 16:15 Asia/Tehran
  • سەلامی: هەڵوێستی ئێمە بۆ بەرنگاربوونەوەی دوژمن نەگۆڕث

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ڕوو لە دوژمنانی ئێران ڕاشکەوانە ڕایگەیاند: پلان و بەرنامەکانتان ڕێک و دروست داڕێژن بە هەڵەدا مەچن وشیار بن کە ئێمە بە کردەوە دەجوڵێینەوە و بە کاتی خۆی و بە ڕادەی خۆی هەنگاوی پێویست هەڵدەگرین، هیچ شتێکیش نییە کە لە چاوی ئێمە دوور بێ.

 سەر لەشکار حسێن سەلامی لە کاتی سەردانی لە شاری مووشەکی سپا و پەردە لادان لەو شارە بە ڕێزگرتن لە هەوڵەکانی ناوەندی هەوافەزای سپا لە کاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی وەعدی سادقی ١ و ٢ دا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بە هەست بە شانازی و  سەربەرزی، بە هەنگاوگەلێکی بتەو و ویست و ورەیەی تەواو بەهێز ئامادەین بۆ هەڵگرتنی هەنگاوگەلێکی گەورە و لەم سەردانە لە نزیکەوە لە ئامادەیی و سیستمەکانی تایبەت بە کاردانەوەی شیمانەی گەورەی داهاتوو دڵنیا و ئاگادار بووینەوە .

مصاحبە: 

فەرماندەی گشتی سپا بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە وتی لە هەفتەکانی ئەم دواییەدا لەبەر ئەوگۆڕانکارییانەی لە ناوچەکە ڕوویدا، خۆشحاڵییەکی بێبنەما دوژمنانی ئێمەی داگرت، دوژمن هەوڵی دا لە کەشی شەڕی سایکۆلۆژیک و میدیاییدا وا بنوێنێ کە ڕووداوەکانی ئێستای ناوچەکە بۆتە هۆی لاوازبوونی دزە و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام ئێمە لەگەڵ ماک و شووناسی ئەم دەسەڵات و ڕاستییەکەی ئاشناین و لە ناخ و دڵی ئەم سەربەرزی و سەربەستییەدا دەژین و لەگەڵ ڕەهەند و هەروەها سنوورە نادیارییەکانی ئەم مەزنایەتە ئاشناین و دەزانین کە ئەم داوەریانە و ئەم بۆچوونانە لە ڕاستیدا هیوا و ئاواتی دڵی دوژمنە، نە ڕاستییەکانی بەردەم.

سەرپەیڤ