پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی کرماشان و گەرمیان
پارێزگاری کرماشان لە ڕۆژاوای ئێران باسی ئامادەیی ئەم پارێزگایەی کرد بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناوچەی گەرمیان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا لە بواری دەرمان و چارەسەری، فێرکاری کشتوکاڵ و بازرگانی.
مەنووچەر حەبیبی دوێنێ چوارشەممە لە دیداری شێخ جەلال نووری سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە پارێزگاریی کرماشاندا ڕایگەیاند: توانا و پوتانسییەلی زۆر و جیاواز هەیە لە گۆڕەپانی جۆر بە جۆردا لەوان لە بواری چارەسەری و دەرمان ، فێرکاریی نێودەوڵەتی، کشتوکاڵ و بازرگانی لە کرماشاندا کە دەتوانێ بەستێن خۆش بکات بۆ پەیوەندی زیاتر لەگەڵ گەرمیانی عێراق.
ناوبراو وتیشی: کرماشان لەبەر ئەوەی کە ژێرخانی دەرمانی و پزیشکی باشی هەیە و هەروەها خاوەنی زانکۆگەلێکی زۆر بەناوبانگ و بەهێزە، ئامادەی وەرگرتنی نەخۆش و خوێندکاری زیاترییشە لە گەرمیانەوە. ئێستاکە ژمارێکی زۆر خوێندکاری عێراقی لە زانکۆکانی ڕازی و زانستە پزشکییەکانی کرماشان خەریکی خوێندنن و ئەگەری زیاتر بوونیشیان گونجاوە.
شێخ جەلال نووری سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی عێراق بە ئاماژە بە پێوەندی نزیکی نێوان خەڵکی کەلار و کرماشان وتی: ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ کاربەدەستانی پارێزگای کرماشان هەبوو و ڕێکەوتنی باشیشمان بووە لەسەر گەشەپێدانی سنووری پەروێزخان.