کانونی دوھەم 17, 2025 19:07 Asia/Tehran
  • پزیشکیان: پێوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا گرینگ، هەستیار و ستراتژیکە

سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەی پلان و بەرنامەی سەفەری بۆ ڕووسیا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیداری جەنابی ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ڕاگەیاندنی سڵاوی گەرم و گوڕی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئەو و بە ئاماژە بەوەی کە قوڵتر و بتەوترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕووسیا بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕش گەلێک گرینگە، ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لە ڕەهەندی دوو لایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر دەبێت و هاریکاری ئابووری و بازرگانی دوو وڵات بە باشترین شێوە خەر

 

مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لەگەڵ ڤیلادەمیر پووتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ ڕێککەوتننامەی تۆکمەی ستراتژیکی ئێران و ڕووسیا کە ساڵانێکی زۆر کاری کارناسانەی لەسەر کراوە واژۆ دەکرێ وتی: لەسەر بنەمای ئەم ڕێککەوتنە دوو وڵات دەتوانن لە هەموو بواری ئابووری کلتووری بازرگانی و ئاسایشیدا پەیوەندییەکانی خۆیان بەهێزتر و باشتر بکەن و ئێمە سوور و پێداگرین لەسەر ئەوەی کە هەموو ئەم ڕێککەوتنانە بە تەواوەتی جێبەجێ بکەین. پزیشکیان پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیای بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بە گەلێک هەستیار و ستراتژیک باس کرد و بە ئاماژە بەوەی کە ئێمە لەسەر هەڵوێستمان بۆ پەرەپێدانی ئەم پێوەندییانە لێبڕاوانە ڕاوەستاوین، ڕاشیگەیاند ئەمە ڕوانگە و ڕاسپێریی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و بیر و بڕوای ئێمەیە کە پرسەکانی ناوچە دەبێ بە بەڕێوبەرایەتی و هاوبیروڕایی وڵاتانی ناوچەکە چارەسەر بکرێ و پێویست بەوە ناکات کە حکومەتەکانی دیکە لەو پەڕی دونیاوە بێن  و بیانهەوێ ناوچەکە تێک بدەن و سیاسەتەکانی خۆیان داسەپێنن؛ بێگومان پەرە پێدانی پەیوەندییەکانی ئێمە پێلانەکانی ئەوان پووچەڵ دەکاتەوە.

ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاش لەم دیدارەدا بە شیکردنەوەی ڕەهەندەکانی ڕێککەوتننامەی تۆکمەی سراتیژیکی ئێران و ڕووسیا و دەوری ئەم ڕێکەوتنە لە گەشەپێدانی هاریکارییەکانی نێوان دوو وڵات وتیشی: پرۆسەی پەرەپێدرانی پەیوەندییەکانی دوو وڵات ئێستاکە بە خێراییەکی باش دەچێتە پێشەوە و ئێمە توانیومانە لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە سەدی پازدە زێدە بکەین بە ڕادەی ئاڵوێری بازرگانی دوو وڵات و لەسەر بنەمای ئەم ڕێکەوتن نامەیە لە پرۆژە گرنگ و گەورە هاوبەشەکان لەوان لە گەشەپێدانی پرۆژەکانی هێزگە ئەتۆمییەکاندا و هەروەها لە پرۆژەکانی وزەدا هاوکاریمان دەبێ. سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەروەها پێی داگرت لەسەر پێویستی پەرەپێدرانی هاریکاری کلتووری و هەواهەنگی زیاتری ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای ئەم پەیمانە ستراتژیکەی نێوان دوو وڵات و وتی: گەلێک خۆشحاڵم بە بوونی جەنابت لە ڕووسیا و هیوای باشترینەکان دەخوازم بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران.

سەرپەیڤ