کانونی دوھەم 18, 2025 18:12 Asia/Tehran
  • پزشکیان: ئێمە ئامادەین ئاسایش لە ناوچەکەدا دەستەبەر بکەین و پێویستمان بە ڕۆژئاوا نییە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی ستراتژیکی نوێ لە نێوان ئێران و ڕووسیا جەختی کرد کە ئێران و ڕووسیا پێویستیان بە ڕۆژاوا نییە.

مەسعوود  پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران کە ڕۆژی هەینی بەمەبەستی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی هاوبەشی ستراتیژی هەمەلایەنە سەردانی مۆسکۆی کرد، لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنە   پێداگری لەسەر ئەوەیە  کە مۆسکۆ و تاران نەیارن  لەگەڵ دیاریکردنی ڕۆڵی وڵاتەکانیان لە لایەن دەورگێڕانی  بیانیەوە.

پزشکیان وتی: ئێمە توانای پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی سەربەخۆمان هەیە و ئامادەین بۆ گەرەنتی و دەستەبەرکردنی  و ئاسایشی ئابووری ناوچەکە بە هاوکاری یەکتر و بە ئامانجی بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لەم ناوچەیەدا.  ناوبراو جەختی کرد ئێمە  پێویستمان بە ڕوژئاوا نیە .

سەرپەیڤ