ڕێبەری باڵای شوڕشی ئیسلامی ئێران : داهاتوو نیشان دەدات کێ لاواز بووە
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ سەدان خاوەنکار و کارخولقێنەر ، سەرمایەدانەر و چالاکی ئابووری ئێرانی، لاوازبوونی وڵاتی بە وەهم و خەیاڵی دوژمنان وەسف کرد
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیدارێکدا لەگەڵ سەدان خاوەنکارو کارخولقێنەر و سەرمایەدانەر و چالاکی ئابووری ئێرانی ئاماژەی بە لێدوانەکانی پرلە وەهم و خەیاڵ سەبارەت بە لاوازبوونی ئێران کرد و وتی: داهاتوو ئەوە دەردەخات کە کێ لاواز بووە، هەروەک چۆن سەدامیش بە وەهمی لاوازبوونی ئێران دەستی بە لەشکرکێشی و پەلامار بۆسەر ئێران کرد و ڕەیگانیش بە هەمان بیرۆکە یارمەتی زۆری بە سەدام دا ، بەڵام دواجار ئەو دوو کەسە و دەیان کەسی ترکەلەناو هەهم و خیاڵی لاواز بوونی ئێراندا بوون هەموویان لەناو چوون و کۆماری ئیسلامیش ڕۆژ بە ڕۆژ گەشەی کرد و ئەم ئەزموونە بە فەزڵی خودا دووبارە دەکرێتەوە.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە بەشداری لە کومەڵگاگەلێک وەک بریکسی بە گرینگ زانی و بە ئاماژە بە پێویستی چالاکی بەرپرسانی دیپلۆماسی ئێران بۆ وەرگرتنی زۆرترین سوود لەم دەرفەتە گەورەیە فەرموشیان : سیستەمی دارایی بریکس، کە ئاڵوگۆڕی دارایی لەگەڵ دراوەکاندا دەکات بارستا و توانایەکی گرنگە، و لابردنی دۆلار لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی زۆر گرنگە.
هەروەها ڕێبەری شۆڕش ئاگربەست و سەرکەوتن لە غەززەی بە نیشانەیەکی ڕوونی بەدیهێنانی ئەو پێشبینییە ناوبرد کە خۆڕاگری زیندووە و دەمێنێتەوە و ڕایگەیاند: ئەوەی لەبەردەم چاوی جیهاندا ڕوودەدات وەک ئەفسانەیەک وایە کە ئامێرێکی جەنگی زەبەلاح وەک ئەمریکا، بەبێ گرینگی دان بە چەمکە مرۆییەکان، دەتوانن بۆمبی خەندەق شکێن بدەنە ڕژێمی دڕندە و خوێنڕێژی زایۆنی و ئەو ڕژێمە دڕندە و بێ بەزەییانە ١٥ هەزار منداڵ دەکوژێت، بەڵام ناتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن و بەڕێزیان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەگەر تواناکانی ئەمریکا نەبوایە، هەر لە هەفتەکانی یەکەمدا ڕژێمی زایۆنیستی بە چۆکدا دەهات و فەرموویان ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی ساڵ و چەند مانگێکی ڕابردوودا ئەوەندەی دەیتوانی بۆردومانی غەززەی کرد ، بەڵام لە کۆتاییدا نەک تەنها نەیتوانی بەو ئامانجە کە سەرکردە بەدبەخت و شەرمەزارەکەی داینابوو، واتە لەناوبردنی حەماس و ئیدارەی غەززە بگات بەڵکوو ناچار بوو لە گەڵ حەماس لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێت و مەرجەکانی بۆ ئاگربەست قبوڵ بکات.
ناوبراو زیندوویی و سەرکەوتنی بەرخۆدان لە ڕووداوی غەززەی بە نموونەیەک لە بەدیهێنانی نەریتی ئیلاهی سەرکەوتنی بەرخۆدان ناوبرد و وتی: لە هەرکات و شوێنێکدا کە بەندە چاکەکانی خودا پت ڕاوەستن و خوڕاگری بکەن ، سەرکەوتن حەتمیە .