کاربەدەستی ئێرانی : پەرلەمانی ئوروپا لە کردەوەی نابەجێی ڕابردوو پەند وەربگرێت
بەڕێوەبەری گشتیی مافی مڕوڤ و ژنانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای شەرمەزار کردنی کردەوەی پەرلەمانی ئورپابۆ کەڵک وەرگرتنی نابەجی لە ناوەڕۆکی مافی مڕوڤ وتی : پەرلەمانی ئوروپا دەبێ لە کردەوەی نابەجێ ڕابردووی خۆی پەند وەربگرێت
مەرزیە ئەفخەم، بەڕێوەبەری گشتیی مافی مرۆڤ و مافی ژنان لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بڕیارنامەی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئورووپای کە تۆمەتی ناڕەوای سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ و مافی ژنان لە ئێران هێنایە ئاراوە، بە کردەوەیەکی دووبارەی دەستێوەردەرانە و بە سیاسی کراوی ئەم کارە وەسف کرد کە یاسایی نییە. ئەفخەم جەختی لەوە کردەوە: دەزگەی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران دەزگایەکی حیرفەیی و سەربەخۆە و پڕۆسەی قەزایی لە ئێراندا هەمیشە لەسەر بنەمای یاسا و لە ڕەوتی پرۆسەی دادگاییکردنی دادپەروەرانە دامەزراون. ئەو بەرپرسە ئێرانییە هەروەها ڕەخنەی لە هەڵوێستی دەستێوەردانەی بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا گرت و ڕایگەیاند: پەرلەمانی ئەوروپا دەبێ لە کردەوەی نا بەجێ ڕابردوودی پەند وەربگرێت و لە جیاتی ئەوەی بە ئاشکرا پشتیوانی لە گرووپ و ئەندامانی تیرۆریستییەکان بکات، هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی دەوڕگێڕانی بنیاتنەر بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ئاشتی و سەقامگیری و مافەکانی مرۆڤ .