سەردانی مەسعود پزیشکیان لە دەستکەوتەکانی وەزارەتی بەرەڤانی ئێران
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: گەشەپێدانی توانای بەرەڤانی و تەکنۆلۆژیای گەردوونیی ئێران نە بۆ شەڕ و هێرش کردنە سەر جێگایەک، بەڵکوو بۆ پێشگری لە ڕوودانی شەڕە، و ئەوەی کە هیچ وڵاتێک نەوێرێ دەستدرێژی بکاتە سەر خاکی ئێران.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی یەکشەممە هەوکات لەگەڵ ڕۆژی نیشتمانی تەکنۆلۆژیای گەردوونی ئێران، لە پەراوێزی سەردانی تازەترین دەستکەوتە بەرەڤانی و گەردوونییەکانی وەزارەتی بەرەڤانیدا وتی: ئەوەی ئەمڕۆ لە دەستکەوتە بەرەڤانی و گەردوونییەکاندا دەیبینین، پیشاندەری لێهاتوویی نوێکاری و داهێنانی لاوان و پسپۆڕانی ئێرانییە. پزشکیان وتی: لە قۆناغێکدا دوژمنان دەیانتوانی دەستدرێژی بکەنە سەر ئێران، بەڵام ئەمڕۆ لەبەر توانا و لێهاتوویی بانی سەربازی و بەرەڤانیمان کە بەهۆی هەوڵی لاوان، کارناسان و پسپۆڕانی ئێرانی بە دەست هاتووە، ئیتر ناتوانن تەنانەت بیر لە دەستدرێژی کردنە سەر خاکی ئێرانیش بکەنەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هەوڵمان داوە توانای بەرەڤانیی خۆمان بە یارمەتی لاوانی جیهادی زانستوەر و داهێنەر، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە پێ بدەین، وتیشی: ئەم پەرەپێدان و پێشکەوتنە هەروا بەردەوام دەبێت و ئێران دەچێتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە گەشتی دەرەوەی جەوی گۆی زەوی ئەنجام بدات، و ئەوەش پیشاندەری توانای زانستیی ئێرانە.
لە سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران لە نوێترین دەستکەوتە بەرەڤانی و گەردوونییەکانی وەزارەتی بەرەڤانیدا، پەردە لادرا لەسەر مووشەکی بالستیکی ئیعتماد بە بڕی ١٧٠٠ کیلۆمەتر، و دەستکەوتە گەردونییەکانی ئەم وەزارەتخانەیە لەوان دوو سیستەمی بەرگریی ئاسمانی گەڕۆکی دزفول.