حیماسە خولقاندنی خەڵکی تاران لە جێژنی 22 ڕێبەندان
لە حاڵێکدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پلەی گەرما لە تاران یەک پلە لە ژێر سفرەوە بوو، جەماوەرێکی بە جۆش و خرۆش لە خەڵک، بە تاک و بە بنەماڵە، لەسەر ڕێگاکانی بەرەو گۆڕەپانی ئازادی کۆبوونەوە و ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشیان بەرز ڕاگرت
. خەڵکی تاران هاوشانی خەڵک لە سەرانسەری ئێراندا، لە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیدا، دا حەماسەیەکی دیکەیان خوڵقاند. لە حاتێکدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە تاران لە ژێر سیفرەوە بوو، جەماوەرێکی بە جۆش و خرۆش لە خەڵک لە هەموو چین و توێژەکان لە شەقامی ئازادی تاران بە تاک و بە و بنەماڵەوە کۆبوونەوە. ئەم ڕێوڕەسمە هاوکات لەگەڵ تاران لە هەزا رو چوارسەد قەزا و شار و زیاتر لە ٣٥ هەزار گوند لە سەرانسەری وڵات بەڕێوەچوو. زیاتر لە ٢٠٠ پەیامنێر و کامێرامەن و وێنەگر میدیا بیانیەکان و و زیاتر لە ٧ هەزار ستافی میدیای ناوخۆیی بە گشتی زیاتر لە حەوت هەزار و دووسەد پەیامنێر و وێنە گر و کامێرامەن ڕووماڵی ئەم ڕێپێوانە پڕ لە جۆش و خروشەیان کرد.