شوبات 10, 2025 18:35 Asia/Tehran

لە بریارنامەی 22 ڕێبەندان جەخت کرا : وتووێژ لە گەڵ حکومەتی پاوانخوازی ئەمریکا بە ژیرانە و وشیارانە و شە رافەتمندانە نازانین

 لە بڕیارنامەی دوازدەهەمین ڕێپێوانی بیست و دووی ڕێبەنداندا جەختی لەسەر ئەوە کراوە کە نەتەوەی وریای   ئێرانی ئیسلامی هەروا  پرسی فەلەستین بە یەکەمین پرسی  جیهانی ئیسلامی زانیوە و خوازیاری  لەسێدارەدانی  دڕندەکاری غەززە و بتۆڕی  تاوانکاری ڕژێمی زایۆنیستی-فاشیستین و  بە ڕاگەیاندنی پشتیوانیی پتەو  لە بەرەی خۆڕاگری، بەتایبەتی فەلەستین، حیزبوڵڵا و ئەنسار الله، و ئیدانەکردنی پلانی کاغەزی ئەمریکا بۆ گۆڕینی  نەخشەی ڕۆژئاوای ئاسیا و جیهان، ڕایدەگەیەنین کە دانوستان لەگەڵ حکومەتی خۆبەزلزان و پاوانخوازی ئەمریکا بە ژیرانە  و شەرافەتمەندانە   نازانین. هەروەها لە بڕیارنامەکەدا هاتووە، "ئێمە گەلی قارەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێزە چەکدارەکان بە شەرەفی کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانین و داوا لە بەرپرسانی وڵات دەکەین، بە بەهێزکردنی پێکهاتە ئەمنیەتی و هەواڵگرییەکان، ڕێوشوێنی پێویست بۆ چاکسازی لە حیساباتی  هەڵە و وەهم و خەیاڵاتی  حکومەتی  زاڵخواز ، و ڕێگری لە دزەکردنی  ئەندامانی فریوخواردوی دوژمن و   ڕەوتە پیلانگێڕەکان لە داڕشتی  کارگێڕیی و ئاسایشی  وڵات  بگرنەبەر". 

سەرپەیڤ