شوبات 10, 2025 18:22 Asia/Tehran
  • پزشکیان :دوژمنان خەونی لاواز بوونی ئێران دەبەنە ناو گۆڕ

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دوژمنانی ئێران دەیانەوێت ئەو باوەڕە لە مێشکی خەڵکدا داسەپێنن کە ئێران لاواز بووە، بەڵام ئەم خەونانە دەبەنە ناو گۆڕ.

مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران،لە ڕێپێوانی ١٢ی  ڕێبەندان وتی:  ڕەمزی  سەرکەوتنمان  بەشداریی گەل و یەکگرتوویی و یەکریزی بوو و ئیسلام و ئایین دەڵێن ئێمە کتێب و پێغەمبەرمان ناردووە بۆ ئەوەی خەڵک لە تاریکییەوە بەرەو ڕووناکی ڕێنمایی بکەین. سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمڕۆ هەندێک لە هەوڵی ئەوەدان کە بە پەرە دانی ناکۆکیەکان  ئەو باوەڕە لە مێشکی خەڵکدا داسەپێنن  کە ئێران لاواز بووە و ئەمە باشترین کاتە بۆ زەبر دان لە  ئێران، وتی: ئەوان بێ ئاگان لەوەی بە ڕێنمایی ژیرانە ڕێبەری شۆڕش و بە ئامادەبوونی هەمیشەیی و دڵسۆزی نەتەوە، هەموو ئەو خەونانە  بە گۆڕ دەبەن . پزشکیان ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران بەهەموو توانایەوە دژی  زۆربێژی  و زلهێزی وەستاوە و ئێمەش بە  ڕێبەرایەتی  ڕێبەری خۆشەویستمان دژی پیلانەکانیان دەوەستینەوە کە ئامانجیان دروستکردنی نائومێدی و ناکۆکیە .

سەرپەیڤ