دەنگدانەوەی ڕێپێوانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیا نێودەوڵەتییەکاندا هەبوو.
هەواڵدەریی ئەمریکایی ئاسۆشێتێدپرێس، هەواڵدەریی ئینگلیزیی ڕۆیتێرز، میدیای ئەمریکایی واشینگتۆن پۆست وهەواڵدەریی فەرەنسایش بە ڕوماڵکردنی بەربڵاوی بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە ڕاپۆرتەکانیاندا لەبارەی ئەم ڕووداوە ئاماژەیان کردە ئەوەش کە سەرباری دەسپێبوونەوەی کەمپەینی زیاترین گوشاری دۆناڵد ترەمپ؛ دەیان هەزار ئێرانی لە سەرمایەکی بە پلەی ژێری سفر هاتنە سەر شەقامەکان. میدیا عەرەبییەکانیش لەوان کەناڵی ئەلمەنار و ئەلمەیادینی لوبنان و ئەلمەسیرەی یەمەن ، کەناڵی ئەلعەهدی عێراق و چەن کەناڵی هەواڵیی دیکەیش دەستیان دایە بڵاوکردنەوەی زیندوو و راستەوخۆی ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندانی خەڵکی ئێران و جەختیان کرد کە خەڵکی ئێران سەرباری هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئەمریکا لەم ڕێپێوانەدا بەشدارییان کرد و حەماسەگەلێکی گەورەیان خوڵقاند.