دەریادار سەیاری: وەڵامی ئێران بۆ هەر زیانێک وێرانکەر دەبێت
فەرماندەی مەشقی سەربازی هاوبەشی زۆڵفەقاری هەزار و چوارسەد و سێ ئەرتەش وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ وەستانەوە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی لە لایەن هەر دوژمنێک .
دەریادار سەیاری، سەرۆکی ئەرکان، جێگری ڕێکخەر و فەرماندەی مەشقی سەربازی هاوبەشی زولفیقاری 1403، ئەرتەش وتی: "ئەم مانۆڕە سەربازیە لە درێژەی مەشقە سەربازیەکانی ساڵانەی سوپا لە ناوچەیەکی گەورە وەک کەنارەکانی مەکران و دەریای عومان و باکوری ئوقیانووسی هیندستان تا بازنەی دە پلە دەسپێ دەبێت . لەم مەشقە سەربازیەدا بەشێک لە تواناکانی هێزی زەمینی، بەرگری ئاسمانی هێزی دەریایی ئیستراتژیکی ، نومایش دەکرێن”. سەیارى هەروەها ڕایگەیاندووە: "ئامانج لەم مانۆڕە بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگری و ڕێگریکردنە لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی".