پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا جەخت لەسەر پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕاشیگەیاند: بانگهێشتی شاندەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقمان کردووە بۆ ئەوەی سەردانی پارێزگاکە بکەن بە مەبەستی لێکدانەوەی بوارەکانی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان، هەردوولاش سوورن لەسەرجێبەجێکردنی، چونکە ئەم هاوکارییە بە دەرفەتێکی شیاو دادەنرێت بۆ پارێزگاکە و وڵاتەکە.
ڕەزا ڕەحمانی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئەو ڕێوشوێنانەی لە بواری سەرمایە نانەوە گیراونەتەبەر هەنگاوێکی بنەڕەتییە لەسەر ڕێگای گەشەپێدان، و هیوادارین ئەم هەوڵانە لە ساڵی نوێدا بە ئاکام بگات و خەڵکی پارێزگاکە سوودمەند بن لە سوودەکانی .
پارێزگای ئازەربایجانی ڕوژئاوا بە ئاماژەدان بە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕایگەیاند: "لە ئێستادا تێرمیناڵە سنوورییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان چالاکن؛ بۆ وێنە تێرمیناڵی سنووری تەمەرچین و حاجی ئومه ران . جگە لەوەش هەوڵدەدەین بازاڕی نوێ بخەینە ڕێ .
ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر ڕەهەندە جیاوازەکانی ئەو هاوکاریانە ، وتی: پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان جگە لە سوودە ئابوورییەکان لە ڕووی ئەمنییەوە گرنگە، . ئەم هاوکارییانە نەک هەر یارمەتیدەر دەبن لە دابینکردنی دارایی پارێزگاکە، بەڵکو سەکۆیەک بۆ دابینکردنی کاڵا و پەرەپێدانی هەناردەکردن و زیادکردنی ئاڵوگۆڕی کولتووری و کۆمەڵایەتی و ئابووریش دابین دەکات.