نەیارەتیی لێبڕاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە کەمپەینی "زیاترین گوشاری"ی ئەمریکا
ئادار 14, 2025 18:40 Asia/Tehran
شەهرام ئیرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە ڕاشکاوانە نەیارەتیی لێبڕاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە کەمپەینی "زیاترین گوشاری"ی ئەمریکا و ویست و ورەی بەرزی ئێران بۆ بەرگریی لە بەرژەوەندییەکانی خۆی ڕاگەیاند.
ئەوەی حکومەتی ئەمریکا وتی شتێکی تازە نییە، ئێمە لە ئەزموونەکانی رابردوومان زۆر شت فێر بووینە، ئێران نە تەریک خراوەتەوە و نە بەرانبەر بە بایکۆتەکان بەچۆکدا دێت. دەیانهەوێ هەناردەی نەوتی ئێران تا نزمترین ئاستی دابەزێنن، ئەوان هەوڵی خۆیان بدەن، بەڵام ئەوا زیاتر لە چل ساڵە نەیانتوانیوە ئەو کارە بکەن. ئیستایش هەر ناتوانن. هێزی دەریایی ئێران ڕێگا و ئاراستەی خۆی ناگۆڕێ و هەرگیز ناچینە ژێر باری ملهوڕیشەوە. باشتر وایە ئەمریکا ئەوە قبوڵ بکات، ئەگینا لە ناوچەکە دەردەکرێ.