سەردار سەلامی: وەڵامی ئێران بە هەڕەشەکانی دوژمن کوشندە دەبێ
ئادار 16, 2025 19:00 Asia/Tehran
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: بە تووندی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەدەینەوە.
سەردار حسێن سەلامی وتی: ئێران هەرگیز دەستپێشخەریی شەڕ ناکات، بەڵام بێتوو هەڕەشەی لێ بکرێ، وەڵامەکەی بەبڕشتانە، گورچکبڕ و یەکلاکەرەوە دەبێ. سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆناکانی ئەنساروڵڵای یەمەنی خستۆتە پاڵی ئێرانەوە و وشداری داوە بە گەلی ئێران کە واز لە پشتیوانیکردنی ئەنساروڵڵا بێنن.
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: ئێمە بەردەوام رامانگەیاندووە کە یەمەنییەکان گەلێکی سەربەخۆ و ئازادن لە وڵاتی خۆیاندا و سیاسەتێکی سەربەخۆیان هەیە، ئێران لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێکدا کردارێک ئەنجام بدات، بەرپرسیارەتیی ئەو کردەوەی خۆی بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا قبوڵ دەکات.