پەیامی نەورۆزی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی 1404
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شوڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی 1404 ی کوچی هەتاوی ساڵی نوێی بە ساڵی سەرمایەنانەوە بۆ بەرهەمهێنان ڕاگەیاند
ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی نەورۆزەوە، وێڕای هیوای خێر و بەرەکەتی شەوانی قەدر و بەرەکەت عینایاتی ئیمام عەلی (ع) بۆ خەڵکی ئێران و هەموو ئەو کەسانەی کە ساڵی نوێیان لەگەڵ نەورۆز دەستپێدەکەن، دروشمی ئەمساڵی بە ناوی " سەرمایەنانەوە بۆ بەرهەمهێنان" ڕاگەیاند و بە ئاماژەدان بەو ڕووداوانەی کە لە ساڵی ڕابردووی کوچی هەتاویشدا کە ئێران شایەتی بوو ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی غەززە و یەمەن کرد و وتی: پەلاماری نوێ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر غەززە تاوانێکی زۆر قورس و دڵتەزێنە. پێویستە ئومەتی ئیسلامی بە یەکگرتوویی لە دژی ئەم تاوانە بوەستێت. پێویستە ناکۆکیەکانیان لە بابەتی جۆراوجۆردا وەلا بنێن، چونکە ئەمە پرسی ئومەتی ئیسلامییە، جگە لەوەش، هەموو خەڵکی ئازادی جیهان، لە خودی ئەمریکا، لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەوروپی و وڵاتانی دیکە، دەبێ شێلگیرانە ڕووبەڕووی ئەم کارە پڕ لە خەیانەت و کارەساتبارەی ئەو خەڵکە ببنەوە. منداڵان دەکوژرێن و ماڵەکان کاول دەبن و خەڵک ئاوارە دەبن پێویستە بەر بەم کارەساتە بگیرددرێت . بێگومان ئەمریکا بەرپرسیارە لەم کارەساتە. بەرپرسە سیاسییەکانی جیهان هەموویان بەو ئەنجامە گەیشتوون کە ئەم هەنگاوە بە سیگناڵێک لە ئەمریکاوە ئەنجامدراوە، یان لانیکەم بە ڕەزامەندی و چراسەوزی ئەو وڵاتەیە . بۆیە ئەمریکاش هاوبەشە لەم تاوانەدا هەر ئەمەش سەبارەت بە ڕووداوەکانی یەمەنیشە ، چونکە ئەو دەستدرێژییە بۆ سەر خەڵک و خەڵکی سڤیلی یەمەنیش تاوانێکە کە دەبێت ڕووبەڕووی ببێتەوە. ناوبراو ساڵی ١٤٠٣ی بە ساڵێکی پڕ لە ڕووداو زانی و وتی: شەهیدبوونی ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی ئێرانی لە دیمەشق و شەهیدبوونی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و ڕووداوە تاڵەکانی دواتر لە تاران و لوبنان بووە هۆی ئەوەی نەتەوەی ئێران و ئوممەتی ئیسلامی کاربەدەستانی بەنرخ ئەمساڵ لەدەست بدەن نەتەوەی ئێران نیشانی دا کە ڕۆحی مەعنەوی و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکانیان بەرزە و لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی خەڵکی لوبنان و فەلەستین، بە بەخشندەیی، شەپولێکی گەورەی یارمەتی گشتییان بۆ خوشک و برا ئاینییەکانیان ناردووە .