ئێران پەلاماری سەربازی تازەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنانی شەرمەزارکرد
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە، پەلامارەکانی ئەمڕۆی رژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەئاوەدانەکان لە بەیرووت-ی – هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی قودس و دەربڕینی ڕق ونەفرەتی جیهانی لە داگیرکاری وبەرەکۆژی لە فەلەستینی داگیرکراو- کە بنپێکردنی خێرای ڕێککەوتنی ئاگربڕدێتە ئەژمار شەرمەزارکرد.
ئیسماعیل بەقایی بە دەربڕینی ڕق وبیزاری لەم کردەوە تاوانبارانەیەی ڕژێمی زایۆنی کە بنپێکەری ئاشکرای یەکپارچەیی سەرزەوینی وسەرەوەی لوبنانە، بەرپرساریەتی ڕاستەوخۆی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ودەستەبەرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕی وەبیر هێنایەوە وخوازیاری کاروکردەی خێرا وکارێگەری کۆمەڵگەی جیهانی لەم بارەوە وڕاگرتنی بنپێکردنە بەردەوامەکانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ بوو. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە وتی: بیانووە بەرباسەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنی بۆ پاسادانەوەی دەستدرێژکاریەکانی لوبنان، بە گشتیی بێ پایە وبنەڕەتە وکۆمەڵگەی جیهانی دەبێ بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ یاساشکێنی بەردەوامی ڕژێمی داگیرکەر لەناوچە، لە غەززە هەتا لوبنان وسووریاو هەڕەشە ڕوولە پەرەکانی ئەم رژێمە لە دژی ئاشتی وئەمنیەتی نێودەوڵەتی تەگبیری بەبڕانە وگونجاو بگرێت.