نیسان 08, 2025 15:58 Asia/Tehran
  • تیابرانی تیمی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای کوردستان

لە ڕۆژانی سەرەتای ساڵی تازەدا تیمێکی تیرۆریستی سەر بە داعش لە پارێزگای کوردستان بە هۆی وریایی گشتی و جوڵانەوەی خێرای هێزی ئەمنی و هێزەکانی پۆلیس دۆزرایەوە و تیابرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی  بنکەی سەربازیی حەمزە سەیدوشوهەدا (ع)، ئەندامانی ئەم تیمە کە شاروومەندی بیانی و هێزی ڕاهێنراوی داعش بوون، بە نیازبوون لە کاتی ئاهەنگی نەورۆزی خەڵکی پارێزگای کوردستاندا هەڵمەتی خۆکوژانە ئەنجام بدەن، بەڵام پێش ئەوەی هیچ کارێک ئەنجام بدرێت، دۆزرانەوە و کوژران. لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەستگیرا بە سەر ڕادەیەکی بەرچاو پشتێنی پڕتەقەمەنی و چەک و نارنجۆکی تیرۆریستەکان. ئەم هەڵمەتە لە ئاراستەی هەوڵی بەردەوامە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئامانجەکانی تاقمە تیرۆریستییەکان و دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکان کە بەنیازی تێکدانی ئارامی و سەقامگیری وڵات و دووبەرەکی نانەوە لە نێوان نەتەوە و ئایینەکاندان، بەڕێوەچوو. بنکەی سەربازیی حەمزە سەیدوشوهەدا(ع) لە کۆتاییدا جەختی کردووە: هەر کردەوەیەکی تێکدەرانە و تیرۆریستی دژ بە گەلی ئێران بەرەوڕووی وەڵامێکی کوشندە دەبێتەوە.

سەرپەیڤ