نیسان 11, 2025 19:40 Asia/Tehran
  • دانوستانەکەی شەمە لە عومان ئەزموونێکە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیجی خۆی لە تۆڕی ئیکسدا نووسی : ئێمە بە نیاز پاکی و وریایی تەواوە دەرفەتێکی ڕاستەقینە بە دیپلوماسی ئەدەین

 ئیسماعیلی بەقایی  وتی  ئەمریکا  دەبێ ڕێز لەم بڕیارە بگرێت کە سەرەڕای هەراوهوریای دوژمنکارانە دراوە. ئێمە بە نیازین ڕۆژی  شەمە  مەبەست و جیدیەتی  لایەنی  بەرامبەر    هەڵبسەنگێنین و بەو پێیە بڕیار بدەین و هەنگاو هەڵبگرین . پێشتر  وەزیری   دەرەوەی  ئێران  وتبووی   ئەگەر لایەنی  بەرامبەر  ئیرادەی   ڕاستەقینەی لە دانوستانەکاندا نیشان بدات  گەیشتن بە  ئاکام  دور لە چاوەڕوانی  نابێت.

سەرپەیڤ