نیسان 14, 2025 19:20 Asia/Tehran

وته بێژی وه زاره تی ده ڕه وه ی ئێران وتی: ناتوانرێ هاوکات بانگەشەی دانوستان بکرێت و ا به ڕده وام یش بن له سیاسه تی گوشار و گه مارۆ و ههەڕەشە ، ئه م ڕێبازه به هیچ شێوەیەک قبووڵکراوە نییه.

ئیسماعیل بەقایی  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە خولی یەکەم و دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا و درێژەدان بە سیاسەتی گەمارۆ دژی ئێران وتی: ئەمانە هەڵوێستی دژبەیەکن کە  ڕایدەگەینن، و دەبێ ئەو دژایەتییە چارەسەر بکەن.  یەکێک لە هۆکارەکانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ ئەوەیە کە ناتوانیت لە یەک کاتدا درێژە بە سیاسەتی فشار و هەڕەشەکان بدەیت؛ ڕێبازێکی لەو شێوەیە قبوڵکراوە نییە.

بەقایی ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی سەرەکی ئێمە لە دانوستانەکاندا، هەڵگرتنی ئەو سزا ستەمکارانەیە کە دەیان ساڵە بەسەر ئێراندا سەپێنراون، ئەمەش داواکاری جددی ئێمەیە کە  داوامان کردووە و بەدوایدا دەچین. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ئاستی ناوچەییدا، بەداخەوە ئێمە شایەتی  جینۆساید لە غەززە و تاوانکاری لە کەرتی ڕۆژئاوا بووین.

بەداخەوە جارێکی دیکە نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی  کرایە ئامانج کە ئەمەش بەشێکە لەو کۆمەڵکوژییەی کە لە غەززە بەردەوامە. ئاگربەست لە لوبنانیش پێشێل کراوە. پەلامارەکان  بۆ سەر یەمەن دەستی پێکردۆتەوە و هەموویان شەرمەزار دەکەین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پێشنیاری تاران بۆ ئەڵمانیا بۆ دانانی میکانیزمی دۆزینەوەی ڕاستییەکان سەبارەت بە دابینکردنی چەکی کیمیایی بە ڕژێمی بەعسی عێراق، وتی: ئەم بابەتە  فەرمانی کاریی هەمیشەیی وەزارەتی دەرەوەیە و ل بە  تێپەڕبوونی کات ئەم بابەتە لەبیرناکرێ. ئەو تاوانەی لە شەڕی سەپێنراوی  سەدام  ئەنجام بوو  بەکارهێنانی چەکی کیمیایی  نموونەی ڕوونی تاوانەکانی جەنگن. هەرکەسێک کە بەشدار بووبێت دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

سەرپەیڤ