ئیسلامی: پیتاندنی یۆرانیۆم هێمای سەربەخۆیی و سەربەستی نیشتمانییە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەختی کرد: وزەی ناڤۆکی ڕۆڵێکی ستراتژیکی لە گەشەسەندنی وڵاتدا دەگێڕێت و پیتاندن، وەک ناوەکی بنەڕەتی، هێمای سەربەخۆیی و دەسەڵاتی نەتەوەییە .
. محەممەدی ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ بلیمەتە زانکوییەکان وتی: وزەی ئەتۆمی، بە مانای ڕاستەقینەی وشەکە، پێشەنگێکی گەشەسەندن کە دەتوانێت کێشە و تەنگژەکانی وڵات لە زۆر بواردا چارەسەر بکات. جێگری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پیشەسازی ئەتۆمی هۆی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییە و ئەم دەستکەوتە بۆ وڵاتەکەمان لە ڕوانگەی ڕژیمی زاڵخوازەوە قەدەغەیە. ئەوان نایانەوێت وڵاتێکی وەک ئێران کە خاوەنی بەهرە و توانای مرۆیی درەوشاوە و پاشەکەوتی دەوڵەمەند و پێگەیەکی ستراتیژی لە جیهاندا هەیە، بە کەرەستەی دەسەڵات و هێزمەندی تەیار بکرێت. ئیسلامی لە درێژەی بە قسەکانی دا وتی : ئێستا ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران چووەتە قۆناغی پیشەسازی؛ ئەم دەستکەوتە گرنگە لەسەر بنەمای پێداویستییە نیشتمانییەکان و ڕوانگەیەکی ستراتیژی بەدیهاتووە و بە ئاکام گەیشتووە .