ئەحمەدیان: ئێران پێداگرە لە سەر پاراستنی پرۆسه ی سووتەمەنی و پیتاندن
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران پێداگری کرد: تاران وێڕای ئەوە پێشوازی لە وتووێژەکان دەکات لەسەر سەربەخۆیی ناڤۆکی و پاراستنی پروسه ی سووتەمەنی و پیتاندن، پێداگری دەکات .
عەلی ئەکبەر ئەحمەدییان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە سێزدەهەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی کاربەدەستانی باڵای ئاسایشی لە مۆسکۆ وتیشی : یەک لایەنە خوازی لە سیاسەتی نێودەوڵەتی و سەپاندنی ورەی دەسەڵاتدارانی زلهێز بەسەر وڵاتان، کارەساتی زۆری لەنێو جیهان خولقاندووە و ئەمڕۆ ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا نوینگەی ئەم تاوانکارییانەیە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕووداوە تاڵەکانی یەمەن، لوبنان، سووریا، ئەفغانستان و ئێراق پێداگری کرد : بنەمای سیاسەتی یەک لایەنە خوازی ڕۆژاوا لەسەر زوڵم و دەست بەسەرداگرن بەسەر گەلان دانراوە و هەموو دونیا شایەتی تاوانکاری بێ وێنە لە غەززەیە کەسەرباری کوشتنی نامرۆڤانە، ئافرەتان و منداڵان لەبەر برسیەتی شایەتی مردنێکی هێدی هێدین.
ئەحمەدیان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە وڵاتانی پاوانخواز بە کەڵک وەرگرتن لە بایکۆت و تەکنۆلۆژیا بەنیازن گەڵان لە مافی ڕەوای خۆیان بێ بەش بکەن وتی : نموونەی ئەم سیاسەتە، هەوڵی ڕۆژاوا بۆ بێ بەشکردنی ئێران لە کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە زانستی ناڤۆکییە بەڵام ئێران لەم مافەی خۆی داکۆکی دەکات .