پەرلەمانی ئێران: دەرکردنی هەر بڕیارنامەیەک لە ئەنجومەنی حوکمدەران دەبێتە هۆی لەناوبردنی پرۆسەی دانوستان
نوێنەرانی مەجلسی ئێران لە بەیاننامەیەکدا هۆشدارییان داوە کە دەرکردنی هەر بڕیارێک لە ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانس بە قووڵی پرۆسەی دانوستان لەناو دەبات و ئەوە ئەمریکایە کە دەبێت باجی ئەو هەڵسوکەوتە دوژمنکارانەی ئاژانس بدات.
لە بەیاننامەکەی نوێنەرانی مەجلسی ئێراندا هاتووە: مەجلسی ئێران بە هەڵسەنگاندنێکی ورد لە دۆخەکە و چاودێریکردنی بەردەوامی دۆخەکە، هۆشداری دەدات کە بە پشتبەستن بە بەڵگە پتەوەکانی بەردەست، هیچ متمانەیەک بە ئەمریکا و پرۆسەی دانوستانەکانی ئێستا نییە و ئەمریکا بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ڕژێمی تاوانکاری زایۆنیستی و لە ژێر کاریگەریی سەرۆک وەزیرانی تاوانکاری و منداڵکوژی خۆیدا، هەوڵ دەدات دانوستانەکان بگۆڕن بۆ تەڵەیەکی ستراتیجی بۆ ئێران کە پێویستی بە وریایی زۆر و وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوەی حکومەت و تیمی دانوستانکار هەیە. لەو بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کراوە کە کە مافی ڕەوای گەلی ئێران لە چوارچێوەی NPT بە هیچ شێوەیەک دانوستانی لەسەر ناکرێت و هەر پلانێک کە پێشێلی ئەو مافانە بکات دەبێ دەستبەجێ ڕەت بکرێتەوە. بەگوێرەی بەیاننامەکە، پەرلەمانی ئێران هۆشداری دەدات لەوەی دەرکردنی هەر بڕیارنامەیەک لە ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانسدا بە قووڵی پڕوسەی دانوستانەکان تێکدەدات و ئەوە ئەمریکایە کە دەبێت باجی ئەو هەڵسوکەوتە دوژمنکارانەی ئاژانسەکە بدات