ئێران 3 فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 35 ڕژێمی زایۆنی خستە خوارەوە
سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێران دوو فڕۆکەی شەڕکەری پێشکەوتووی ئێف 35 ئەرتەشی ڕژێمی ز ایونی لە کاتی دەسدرێژی بۆ سەر ئێران خستە خوارەوە
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی سەرچاوە هەواڵییەکان لە ئێران سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێران توانی لە کردەوەیەکی بێ وێنەدا لە تێکهەڵچوونی ئاسمانی سی فڕوکەی ئێف سیو پێنجی ئەرتەشی دەسدرێژکاری زایونی لە کاتی پەلامارەکانی دوو شەوی ڕابردوو بۆ سەر سنووری ئاسمانی ئێران بخاتە خوارەوە . ڕاپوڕتە سەربازییەکان دەڵێن کە ئێران کەلکی وەرگرتووە لە سیستمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی ناوخۆیی بۆ وێنە خورداد 15 - و پاور 373 بۆ خستنە خوارەوەی فڕوکە شەڕکەرە کانی ڕژێمی زایونی . دەوتریت ئەو فڕوکە شەڕکەرە زایونییە لە ڕوژئاوای ئێران کەوتووەتە خوارەوە و فڕوکەوانەکە ئیجکت کراوە و لە لایەن هێزەکان ی ئێرانەوە دەسگیرکراوە.