وەزیری تەندروستی : زۆربەی برینداران وشەهیدبووانی ئێران، ژن ومناڵن
حوزهیران 15, 2025 12:06 Asia/Tehran
وەزیری تەندروستی دەبێژیت کە زۆربەی برینداران وشەهیدبووانی ڕۆژانی ڕابردوو کەسانی ناسەربازی بوون کە ژمارێکی بەرسەرنج ژن ومناڵن.
محەممەد ڕەزا زەفەرقەندی وەزیری تەندروستی، دەرمان وڕاهێنانی پزیشکی لەبارەی برینداران وشەهیدبووانی ئێرانی لە سێ ڕۆژی ڕابردوو وتی: زۆربەی برینداران وشەهیدبووانی ڕۆژەکانی ڕابردوو کەسانی ناسەربازی بوون کە ژمارەیەکی بەرچاویان ژن ومناڵن . زەفەرقەندی پیداگرت: هەموو هاوکاران لەوان پزیشکان، پەرەستیاران وتیمی نیشتمانی سەلامەت گیان بەخەت کارانە ئامادەی خزمەت کردنن ، تەنانەت کەسانێکیش هەن کە بەشێوەی داوتەڵەبانە بە هێزوتواناوە ئامادەی خزمەت کردنن بە خەڵک .