ئاگرکەوتنەوەی هەماری نەوتی شەهران لەتاران کۆنترۆڵ کرا
حوزهیران 15, 2025 10:31 Asia/Tehran
ئاگرگرتنی هەماری نەوت لە ناوچەی شەهرانی شاری تاران کە دوابەدوای پەلاماری ڕژێمی زایۆنی ڕووی دا بوو، بە شێوەی تۆکمە وتەواو کۆنترۆڵ کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگالە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری فارس ڕایگەیاند کە لەحاڵی ئێستاکەدا ئاگرکەوتنەوەکە بەشێوەی تۆکمە وتەواو کۆنترۆڵ کراوە وهێزەکانی فریاکەوتن خەرێكن شوێنەکە پاک وخاوین ئەکەنەوە.
ناوبراو وتیشی: لە ناوهەمارە ئاگرگرتووەکان ، بەنزین نەبووە وتەنیا نەوتی سپیی تیدابووە. ئەم سەرچاوەیە جەختی کرد: لە یەک دوو کاتژمێری سەرەتایی ، ئاگرەکە بەشێوەی تۆکمە وتەواو کۆنترۆڵ کرا.