پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر نەخۆشخانەی فارابی کرماشان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i439715-پەلاماری_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_نەخۆشخانەی_فارابی_کرماشان
ڕژێمی زایۆنی لە پەلاماری ئەمڕۆ بۆسەر کرماشان ، نەخۆشخانەی فارابی ئەم شارەی دایە بەرپەلامار.لەپەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر نەخۆشخانەی فارابی بەشێک لەم نەخۆشخانە کاوڵ کرا وبەشێک لە کەرەسە وئامیرەکانی نەخۆشخانەکەیش زیانیان وێ کەوتووە.
(last modified 2025-06-16T08:35:06+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2025 09:35 Asia/Tehran
  • پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر نەخۆشخانەی فارابی کرماشان

ڕژێمی زایۆنی لە پەلاماری ئەمڕۆ بۆسەر کرماشان ، نەخۆشخانەی فارابی ئەم شارەی دایە بەرپەلامار.لەپەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر نەخۆشخانەی فارابی بەشێک لەم نەخۆشخانە کاوڵ کرا وبەشێک لە کەرەسە وئامیرەکانی نەخۆشخانەکەیش زیانیان وێ کەوتووە.

لەم پەلامارە چەند کەس لە نەخۆشە خەوێندراوەکان لەنەخۆشخانەی ناوبراو وکارمەندەکانی نەخۆشخانەکە برینداربوون .وتراوە بەرگری ئاسمانی ئێران فڕۆکەیەکی ئیف ١٦ی ئیسرائیلیی کە دوای پەلامارکردنەسەرکرماشان خەرێکی چوونە دەرلە هەرێمی ئاسمانی ئێران بووە تەقاندوەتەوە.

ڕۆژی ڕابردوویش ڕژێمی زایۆنی پەلاماری کردە سەر یانەیەکی ئەسب سواریی لە کرماشان وچەند ئەسبیی لەم یانە وەرزشیە کوشتووە.بەپیی هەواڵێکی تر خۆفڕێکی ئیسرائیلی کە گەیشتبووەسەر ئاسمانی ئیلام درایە بەر تەقە وخستیانە خوار.