هەزار و ٣٠٠ کەس لە زانایانی دینی و بیرمەندانی سوننەی ئێران: خۆڕاگریی و و داکۆکی لە بەرەی ئیسلامی، ئەرکێکی شەڕعی و "فەڕزی خوداییە"
حوزهیران 29, 2025 16:48 Asia/Tehran
زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کەس لە بلیمەتان، زانایانی دینی و بیرمەندانی سوننەی ئێران جەختیان کردەوە، خۆڕاگریی و راوەستان لەهەمبەر کافرانی جەنگی و داکۆکی لە بەرەی ئیسلامی، لە ئێستادا ئەرکێکی شەڕعی و "فەڕزی خوداییە".
زانایانی سوننەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕوو لە سەرۆکان و گەنجانی وڵاتانی ئیسلامی، وێڕای ئاماژە بە تاوانکارییەکانی ئەو رژیمە دژ بە ژنان و منداڵانی فەلەستینی، هەڵمەتی حەوتی ئۆکتۆبەر و باهۆزی ئەقسایان بە "حەماسەتێکی بێ وێنە" و خاڵی دەسپێکی لەرزۆک بوونی هەیبەتی بەتاڵی سەربازیی و ئابوریی زایۆنییەکان، وەسف کردووە.