ته‌مووز 31, 2025 13:24 Asia/Tehran
  • خزمەتکردنی ٤٠٠ مەوکیبی جەماوەری لە سنووری میهران

پارێزگاری ئیلام لە کۆبوونەوەی بارەگای ناوەندیی ئەربەعین کە لە ڕێگەی وێبینارەوە بە ئامادەبوونی پارێزگارانی پاریزگا سەرسنوورییەکان و بەرپرسانی کارگێڕی بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند کە ٤٠٠ مەوکیبی جەماوەری لە سنووری میهران خەریکی خزمەتکردن بە زیارەتکارانن.

ئەحمەد کەرەمی هەروەها بە پێداگری لە سەر پێویستیی هەواهەنگیی هەموو دامودەزگەکانی کارگێڕی، راژەکاری، خزمەتگوزاری، پۆلیس، ئاسایش و فریاگوزاری بۆ خزمەتکردنی باشتر بە زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی ڕاشیگەیاند کە لە دەسپێکی سەفەرەوە تا ئێستا ٩٨ هەزار و ٢٣٣ کەس لە سنووری مێهرانەوە هاتووچۆیان کردووە، بۆ وێنە هەر ئەمڕۆ ٢٠ هەزار کەس لەم سنوورەوە تێپەڕیون کە لەو ٢٠ هەزار کەسە ١٦ هەزاریان لە ئێران چوونەتە دەرەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە گەرمای تاقەتپڕووکێنی مێهران و دێهلۆران کە لە ڕیزی گەرمترین ناوچەکانی ئێران دێنە ئەژمار، وتیشی: تائێستا ٢٣٠ ئۆتۆمبیلی شەخسی، ٩٢٩ پاس و ١٣١ ئۆتۆمبیلی فریاگوزار و ئامبوڵانس لە سنووری مێهرانەوە تێپەڕیون بۆ ئەوەی لە خزمەتی زیارەتکاراندا بن تا بە بێ هیچ کێشەیەک زیارەتەکەیان بکەن و بە سڵامەتی بگەڕێنەوە بۆ وڵات.

سەرپەیڤ