پەیامی سەرەخۆشیی ڕێبەری شۆڕش بۆ ئایەتوڵڵا سیستانی
ئهیلوول 29, 2025 21:18 Asia/Tehran
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا لەبەر کۆچی دوایی هاوسەری ڕێزداری ئایەتوڵڵا سیستانی، سەرەخۆشیی لێ کرد.
دەقی پەیامی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بەم شێوەیەیە:
"بە ناوی خوای گەورە و دلۆڤان
حەزرەتی ئایەتوڵڵا بەڕێز حاج عەلی سیستانی (دامت برکاته)
لەبەر کۆچی دوایی هاوسەری ڕێزداری جەنابت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستە دەکەم و لە خودای میهرەبان داوای ڕەحمەت و لێخۆشبوون بۆ ئەو کۆچکردووە بەڕێزە دەکەم.
سەیید عەلی خامنەیی
٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤"