کانونی دوھەم 16, 2023 00:05 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕی فیرعەونێک لە میسر کە تەمەنی زیاتر لە سێ هەزار ساڵە

لە میسر گۆڕی فیرعەونێک کە تەمەنی ٣٥٠٠ ساڵە دۆزرایەوە.

لە کاتێکدا کە وڵاتی ١٠٤ ملیۆن کەسی  میسر بەدەست قەیرانی ئابوورییەوە دەناڵێنێت، دۆزینەوە کۆنەکان یەکێکە لە فەکتەرە سەرەکییەکانی هەوڵدانی میسر بۆ بووژاندنەوەی پیشەسازیی گەشتیاریی وەک شادەمارێکی ئابووریی ئەم وڵاتە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، پیشەسازیی گەشتیاریی میسر لەسەدا ١٠ی بەرهەمی ناوخۆیی و نزیکەی دوو ملیۆن هەلی کار پێکدەهێنێت، بەڵام نائارامیی سیاسی و پەتای کۆڤید کاریگەریی لەسەر پیشەسازییەکە داناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مستەفا وەزیری» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شوێنەوارەکانی میسر، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە گۆڕێکی دێرین بە تەمەنی نزیکەی ٣٥٠٠ ساڵ لە ناوچەی «لوکسۆر» لە باشووری میسر دۆزراوەتەوە.

بە وتەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شوێنەوارەکانی میسر، یەکەم نیشانە دۆزراوەکانی نێو گۆڕەکە وا دەردەخەن  کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زنجیرەی ھەژدەھەمی ماڵباتی  فیرعەونەکانی «ئاخن ئاتون» و «توت ئانخ ئامون».

هەروەها «موحسین کامیل»، شوێنەوارناسێکی میسری، باسی لەوە کردووە کە ناوەوەی گۆڕەکە "لە دۆخێکی خراپدایە" و دەڵێت: "بەشێکی بە نووسراوەکانیشیەوە، لەناو ئەو لافاوە کۆنانەدا لەناوچوونە کە ژوورەکانی ناشتنی پڕکردبوو لە پاشماوەی خۆڵ و ڕیخ و بەردی ئاھەکین.

سەرپەیڤ