کانونی دوھەم 18, 2023 06:41 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی ٢١ گۆڕی شاهانە کە تەمەنیان دوو هەزار ساڵە لە وڵاتی چین

شوێنەوارناسانی چینی لەم وڵاتەدا ٢١ گۆڕی کۆنیان دۆزیوەتەوە کە سەر بە ئیمپراتۆریەتی «هان» بوون.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، شوێنەوارناسان لە ناوچەی "چانگشا"ی چین ٢١ گۆڕیان دۆزیوەتەوە کە تەمەنیان دوو هەزار ساڵەو دەکەوێتە دوورایی هەزار کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شانگهای.

شانشینی کۆنی «چانگشا» لە چین لە دەوروبەری ٢٠٢ ساڵ پێش زایین دامەزراوە و بە گەورەترین و کۆنترین شانشینی ئیمپراتۆریەتی «هان»ی چین دادەنرێت.

لە کاتی دۆزینەوەی ئەم ٢١ گۆڕە لە چین، زیاتر لە ٢٠٠ کەلوپەلی مێژووییش دۆزراونەتەوە.

شوێنەوارناسانی چینی ڕایانگەیاندووە، هەندێک لەو گۆڕە دۆزراوانە بە ڕێڕەوێک دروستکراون و هەندێکیشیان ڕێڕەویان بۆ  دروست نەکراوە.

بە قسەی شوێنەوارناسان، بنەماڵەیەکی شاهانەی سەربە ئیمپراتۆریەتی «هان» لەو گۆڕستانە کۆنانەدا پێکەوە نێژراون.

سەرپەیڤ