کانونی دوھەم 23, 2023 22:51 Asia/Tehran
  • ئیسلامی: ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی دەرمانی ڕادیۆیی گەیشتووەتە ئاستێکی جیهانی

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بە هەوڵی پسپۆڕان و توێژەرانی لاو، تواناکانی ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی دەرمانی ڕادیۆیی باشتر بووە، جەختی لەوەش کردەوە کە: ئەمڕۆ بە واتایەکی ڕاستەقینە لە بواری بەرهەمهێنانی دەرمانی ڕادیۆیی گەیشتووینەتە ئاستێکی جیهانی.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زانایان و پسپۆڕانی ئێران لە بواری دروستکردن و بەرهەمهێنانی کەرەستەی پزیشکیی ئەتۆمی دا سەرکەوتنی بەرچاویان مسۆگەر کردووە.

«محەمەد ئیسلامی»، بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، وێڕای سەردانی هێڵی بەرهەمهێنانی کۆمپانیای پارس ئایزۆتۆپی دەرمانی ڕادیۆیی پێزانین و چارەسەری، وتی: سەرەڕای لەمپەر قوت کردنەوەکانی دوژمنان و ئەو سزا قورس و گشتگیرانەی کە بەسەر وڵاتدا سەپێنراون ، توانیومانە بە ئاراستەی پێشکەوتن دا ھەنگاو ھەڵگرین.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئیسلامی وتیشی: ئێستا لە بواری بەرهەمهێنانی دەرمانی ڕادیۆیی، بە واتای ڕاستەقینەی ڕستەو مەجازی گەیشتووینەتە ئاستی جیهانی و ئەمڕۆش ئەم پێشکەوتنە بابەتێکی حاشا ھەڵنەگرە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە: دەبێ بتوانین فاکتەری لە بواری دەرمانی دەستنیشانکردن و بەرهەمهێنان ڕادەی تەفەڕنجمان پەرە پێ بدەین و هەروەها بەنیازین ژمارەی ئەو دەرمانانەش زیاد بکەین کە لە کەرتی چارەسەرکردندا بەکاردەهێنرێن.

ئیسلامی هەروەها وتی: لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی توانیومانە وەڵامی هەموو داواکارییەکانی وڵات بدەینەوە لە بواری دەرمانی ڕادیۆیی دا.

سەرپەیڤ