شوبات 09, 2023 22:08 Asia/Tehran
  • ئێران لە ئاستی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا پلەی یەکەمی لە ڕووی زانستییەوە دەست خست

جێگری وەزیری تەندروستی و پەروەردەی پزیشکیی ئێران بۆ کاروباری توێژینەوە و تەکنەلۆژیا ڕایگەیاندووە: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا پلەی یەکەمی لە ڕووی زانستیەوە دەست خست.

کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەڕای گەمارۆو بایکۆت و گوشارە سیاسییەکانی جیهان، بە پشتبەستن بە ڕۆڵی گرینگی خەڵک، بە تایبەت گەنجانی نوخبە و چالاک لە بواری زانستی و پزیشکیدا، ئاستەنگەکانی تێپەڕاندووە و ئەنجامی باشی بەدەست هێناوە.

ھەر لەم ئاراستەیەداو بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران؛ «یونس پەناهی» جێگری وەزیری تەندروستی و پەروەردەی پزیشکیی ئێران بۆ کاروباری توێژینەوە و تەکنەلۆژیا، ڕۆژی چوارشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: پلەی زانستیی ئێران لە پلەی پازدەهەمی جیهاندایە کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هەنگاوێک بەرز بووەتەوە.

پەناهی وتیشی: پلەی زانستیی ئێران لە ساڵی ١٣٧٥ی کۆچیی ھەتاوی لە ناوچەکەدا پێنجەم و لە ئاستی جیھانیش دا لە پلەی پەنجا و دووهەم دا بوو.

جێگری وەزیری تەندروستی و پەروەردەی پزیشکیی ئێران بۆ کاروباری توێژینەوە و تەکنەلۆژیا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە: تێکڕای گەشەی زانستیی وڵات ٦.٤٤ و لە کەرتی پزیشکیدا ٨.٣٣ـە.

سەرپەیڤ