شوبات 11, 2023 22:30 Asia/Tehran
  • دەستنیشانکرانی ١٤ ملیار دۆلار یەدەگی کانزای نوێ لە ئێران دا

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوی پەرەپێدان و نۆژنە کردنەوەی کانزاو پیشەسازیی کانزایی ئێران «ئیمیدرۆ» دەستنیشانکرانی ١٤ ملیار دۆلاری یەدەگی کانزای نوێی لە ئێران دا ڕاگەیاند.

«وەجیھوڵڵا جەعفەری» سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوی پەرەپێدان و نۆژن کردنەوەی کانزاو پیشەسازیی کانزایی ئێران «ئیمیدرۆ»، وتی: ١٤ ملیار دۆلار یەدەگی ھەرەقەتیی کانزای تازە کە زۆربەی یەدەگی کانزاگەلی وەک مس، زێڕ و ئاسن لەخۆدەگرن، لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا لە وڵات دا دۆزراوەتەوەو دەستنیشان کراوە.

«جەعفەری» لە پەراوێزی کردنەوەی چەند یەکەیەکی نوێ لە «کۆمەڵگەی فەرکرۆم جەغتای»ی سەربە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی وتیشی: ئەم ژمارەیە بڕی ھەرەقەتی و یەکلاکراوەی سەروەت و سامانی ئەو کانزاگەلەن لەناو زەویدا، کە دوای دەرهێنانیان، بەهاکەی بۆ ١٠ هێندەی ئەوەی وا باس کراوە ھەڵدەکشێ.

بە وتەی جەعفەری: پێشبینیی دەکەین تا ساڵی داهاتوو (١٤٠٢) ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن تۆن یەدەگی نوێی مس لە ناوچەیەکی کانگایی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دەستنیشان بکرێت.

سەرۆکی «ئیمیدرۆ» جەختی لە پاڵپشتی کەرتی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان لە «ئیمیدرۆ» کردەوەو وتیشی: ئیمیدرۆ و کۆمپانیاکانی تا ئەمڕۆ نزیکەی ٢٩ ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتی کانگادا کردووە، هەروەها لە پلانیشماندایە کە تا ساڵی ١٤١٠ بڕی ١٢ ملیار دۆلار وەبەرهێنان بکەین.

سەرپەیڤ