شوبات 17, 2023 18:12 Asia/Tehran
  • دابینکردنی غاز بۆ شەش گوندی سەرسنووری پاوە

پرۆژەی دابین کردنی غاز بۆ شەش گوندی دەڤەری «ھانە گەرمەڵە» لە دوایین ناوچەی سەرسنووری شاری پاوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی عێراق، ڕۆژی هەینی و لە سەروبەندی جەژنی میعراجی پێغەمبەری سەردار (ص) لە ڕێ و ڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی «محەمەد تەیب سەحرائی» پارێزگاری کرماشان خرایە واری جێبەجێکردنەوە.

Image Caption

سەرپەرشتی کۆمپانیای غازی پارێزگای کرماشان لەم ڕێوڕەسمەدا وتی:٣١٧ ملیار ڕیاڵ بۆ ئەم پڕۆژەیە خەرج کراوە.

Image Caption

«ناسر حسێنی» وتیشی: بە سەرنجدانی ڕێگای پڕھەڵەموت و شاخاوی و پێچاوپێچی «ھانە گەرمەڵە» ئەم پرۆژەیەی دابینکردنی غاز گرنگییەکی تایبەتی ھەیەو دەربڕی بوونی ھێمنایەتی و ئاسایش لە ناوچەکە و خواست و سووربوونی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە دوورترین ناوچەکانی وڵاتیشە.

Image Caption

«حسێنی» هەروەها وتیشی: دابینکردنی غاز بۆ ٢٩٦ گوندو ٢ شاری «ئەزگڵە»و «ڕێژاو» بە کرێدیتێکی نزیکەی ٥٥٠ ملیار تمەن لە قۆناغی جێبەجێ کردندایە.

Image Caption

لە کۆتاییدا جەختی لەوەش کردەوە کە:  پترلە سەدی ٩٩ی بنەماڵە شارییەکان لە قەواخی ٣٠ شارو ھەروەھا پتر لە سەدی ٨٤ی بنەماڵە گوندییەکان لە ڕووبەری ھەزارو ٨١٤ گوندی پارێزگای کرماشان لە نیعمەتی گاز بەھرەمەندن.

Image Caption

«ھانە گەرمەڵە» دوایین گوندی ئێران و سەربەشاری پاوە و لە خاڵی سیفری سنووری لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی عێراقدا ھەڵکەوتووە کە ڕێڕەوێکی شاخاوی و پێچاوپێچی هەیە و نزیکەی ٢ کاژێر لە شاری پاوەوە دوورە.

Image Caption

«محەمەد تەیب سەحرائی» پارێزگاری کرماشان کە لە بەر ڕێزو خۆشەویستیی خەڵکی ناوچەکە جلی کوردیی لەبەر کردبوو لەم گەشتەی دا باسی هەوڵ و خزمەتی کارگێڕانی ڕێگاوبانی کرد لەمەڕ پاککردنەوەو ڕاماڵینی بەفری ڕێگاکان و تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ماندوویی نەناسانەی پاسەوانانی سنووریش کە سەرباری سەرماوسۆڵەو بەفری قورسی ناوچەکە خەریکی دابینکردنی ئاسایشتن و دەستخۆشی لە ھەردووک پێکھاتەکە کرد.

Image Caption

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی گوندە کوردو سوننەنشینەکانی دەڤەری «هانە گەرمەڵە»، بەرپرسی کاروباری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگای کرماشان، قایمقامی پاوە، بەرپرسی کۆمپانیای غازی پارێزگاکە و کۆمەڵێک بەرپرسی شارەکە بەڕێوەچوو.

Image Caption

سەرپەیڤ