چێکردنی مۆلیکولێک بۆ چارەسەریی نەخۆشی پارکینسۆن
شوبات 24, 2023 23:56 Asia/Tehran
پسپۆڕانی بەشی کیمیای ئۆرگانیکی زانکۆی کەڵیفۆرنیا، فۆرمی دەستکردی مۆلیکولێکیان دروستکردووە کە لە ئیسفەنجێکی دەریاییدا هەیە و ڕێی تێ ئەچێ بکرێ بە ھۆیەوە نەخۆشیی پارکینسۆن و تێکچوونە هاوشێوەکانی چارەسەر بکرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئەم مۆلیکولە کە پێی دەوترێت ترشی لیسۆدێندۆریکی ئەی، توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەو مۆلیکولانەدا هەیە کە زیان بە DNA و RNA و پرۆتینەکان دەگەیەنن و تەنانەت تەواوی خانەکەش لەناو دەبەن.
بە قسەی ئەم پسپۆڕانەی بواری کیمیا، ئەم پێشکەوتنە گرنگ و گەورەیە توانای بەکارهێنانی هەیە لە دروستکردنی مۆلیکولە ئاڵۆزەکانی تر بۆ توێژینەوەکانی چارەسەری و دەرمان.