ئادار 19, 2023 11:10 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی پەیکەرێک لە میسر کە تەمەنی بۆ زیاتر لە دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە

لە باشووری میسر پەیکەرێکی هاوشێوەی «ئەبولھەول» لە ئەندازەیەکی زۆر بچووکتر دۆزرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، وەزارەتی شوێنەوارە کەوناراییەکانی میسر ڕایگەیاند کە پەیکەرێکی هاوشێوەی «ئەبولھەول» و پاشماوەی پەرستگایەک لە پارێزگای «قەنا» لە باشووری میسر دۆزراوەتەوە.

هەروەها لەم پەرستگایەدا بەردەنووسێکی ڕوومیش بە نووسراوەی دیمۆتیک و هیرۆگلیف دۆزراوەتەوە.

شوێنەوارناسان پێیان وایە، ڕەنگە ڕوخساری پێکەنیناوی پەیکەرەکە هی ئیمپراتۆری ڕووم «کلۆدیۆس» بێت، کە لە نێوان ساڵانی ٤١ بۆ ٥٤ ی پێش زایین دەسەڵاتی ڕوومی ھەتا باکووری ئەفریقا پەرە پێ دا.

شوێنەوارناسان خەریکی لێکۆڵینەوەن لەو بەردەنووسە بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی ناسنامەی پەیکەرەکە و ناوچەکە بزانن. ئەم پەیکەرە زۆر بچووکترە لەو پەیکەرە بەناوبانگەی «ئەبولھەول» کە لە هەرەمەکانی جیزە بەرزییەکەی ٢٠ مەترە.

ئەم وەزارەتخانەیە ئاماژەی بەوەش کردووە کە، پەرستگاکە داگری سەکۆیەکی دوو نهۆمی و حەوزێکی خشتینە کە لە سەردەمی بیزەنتین بە جێ ماوە.

سەرپەیڤ