تاوەری ئازادیی تاران هاوکات لەگەڵ «کاتژمێری زەوی» کوژایەوە
تاوەری ئازادیی تاران کە هێمای نیشتیمانیی ئێرانە، هاوکات لەگەڵ ڕووداوی جیهانیی «کاتژمێری زەوی» کوژایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ کاتژمێری زەوی بۆنەیەکی جیهانییە کە لەلایەن سندوقی جیهانیی سروشتەوە ڕێک دەخرێت کە لە میانەی دا پێکهاتە و باڵەخانە بەناوبانگەکانی جیهان لە کۆتا شەممەی مانگی مارس دا بۆ ماوەی کاژێرێک گڵۆپ و ئامێرە ئەلیکترۆنییە ناپێویستەکانیان دەکوژێننەوە بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە گۆڕانکاریی کەشوهەوا و پاراستنی وزە.
بەم پێیە تاوەری ئازادیی تارانیش بۆ پشتیوانی لە ژینگەی جیهانی گڵۆپەکانی کوژاندەوە.
ئاھەنگی "کاتژمێری زەوی" شەوی ڕابردوو شەممە لە سەر یەکشەممە (٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٢) کە هاوتایە لەگەڵ ٢٥ی مارسی ٢٠٢٣ لە کاتژمێر ٢٠:٣٠ بۆ ٢١:٣٠ بە کاتی ناوخۆیی لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەچوو.
تاوەری ئازادیی تاران هێمای نەتەوەیی و لەو سەرنجگە ھەرە گرینگانەی وڵاتی ئیسلامیی ئێرانە.