نیسان 05, 2023 14:57 Asia/Tehran
  • ناردرانی دۆسیەی تۆماری جیهانیی «گوڵاو گرتن»ی نەریتیی ئێران بۆ یونسکۆ

جێگری وەزیری میراتی فەرھەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستیی ئێران، پێشکەشکردنی دۆسیەی تۆمارکردنی جیهانیی «گوڵاوگرتن»ی نەریتیی ئێرانی بۆ یونسکۆ ڕاگەیاند.

«عەلی دارابی» جێگری وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی، پێشکەشکردنی دۆسیەی تۆماری جیهانی «گوڵاوگرتنی» نەریتیی ئێرانی بۆ یونێسکۆ ڕاگەیاند بۆ ئەوەی بخرێتە لیستی میراتی جیهانیی دەست لێنەدراوەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «دارابی» وتیشی: نەریتی «گوڵاوگرتن»لە ئێران بە ناوی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) ڕازاوەتەوەو گوڵی «موحەممەدی» هەموو ساڵێک لە مانگی گوڵان دا دەچندرێن بۆ گوڵاوگرتن بە شێوەی نەرینی و ھەرەکۆن  لە ئێران دا.

جێگری وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی، ھەروەھا وتی: گوڵاوگرتنی نەریتی لە زۆرێک لە پارێزگاکانی وڵاتدا وەک میراتێکی کولتووریی دەست لێنەدراوی زیندە و بەردەوام دێتە ئەژمارو زۆرێک لە نەریتە کۆمەڵایەتی و کولتوورییە بەنرخەکان پەیوەندییان بەم بابەتەوە هەیە.

سەرپەیڤ