May 10, 2023 17:50 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی دوازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی «ئینۆتێکس ٢٠٢٣»

دوازدەهەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی داهێنان و تەکنۆلۆژیا (ئینۆتێکس ٢٠٢٣) بە ئامادەبوونی «ڕوحوڵڵا دێهقانی فیروزئابادی» جێگری سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ زانست و تەکنەلۆژیای دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، زیاتر لە ٤٠٠ کۆمپانیای داهێنەر و تەکنەلۆژیاکار، زیاتر لە ٧٠ هەزار ھەڵسوڕاوو چالاک لە بواری بازرگانی، ١٥٠ وەبەرهێنەر و ٢٠ بۆنە و سێکتەری لاوەکی ئامادەی پیشانگاکەن.

لەم بۆنەیەدا نوێترین بەرهەم و خزمەتگوزاریی تەکنەلۆژی دەناسێندرێت.

گرنگترین بەشی ئەم پێشانگایە دیاردەی نیشتمانیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە؛ یەکەی زانستی و تەکنەلۆژیای پەردیسی زانکۆی ئازادی ئیسلامی بە لەبەرچاوگرتنی ئەرکی تایبەتی خۆی و کارلێکی تایبەتیی لەگەڵ پارکی تەکنەلۆژیای پەردیس، پلانی  بۆ بەرپاکردنی ساڵانەی ڕووداوی نیشتیمانیی تەکنەلۆژیای نوێ لە بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھاوکات لەگەڵ پێشانگای نێودەوڵەتیی ئینۆتێکس داناوە.

ئەم پێشانگایە دەرفەتێکی تایبەتە بۆ خاوەن کۆمپانیا نوێیەکان و ستارتاپەکان بۆ ڕاکێشانی سەرمایە و دانوستان لەگەڵ وەبەرهێنەران.

ئەم خولەی پێشانگاکە لە پارکی تەکنەلۆژیای پەردیس لە ڕۆژهەڵاتی تاران بەڕێوە دەچێت و ئەوانەی ئارەزووی ئەم بوارە دەکەن دەتوانن لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی تا ١٨:٠٠ی شەو سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن.

سەرپەیڤ