May 11, 2023 03:50 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی پێنجەمین پێشانگای تواناکانی هەناردەکردنی ئێران

پێنجەمین و گەورەترین پێشانگای تواناکانی هەناردەکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە شوێنی پێشانگای هەمیشەیی تاران کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، لەم ڕێوڕەسمەدا «سەیید مەھدی نیازی» وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئێران بە وەکالەت وتی: هەوڵمان دا هەموو توانا جوگرافی و نیشتمانی و هەناردەکارییەکانی ئێران پیشانی ٧١ وڵاتی جیهان بدەین و لەم ڕووەوە ٧٠٠ دانوستانی بی تو بی (Business-to-Business) ئەنجامدرا.

لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕێوڕەسمەدا، «سەیید محەمەد ئاغا میری» وەزیری جیهادی کشتوکاڵی ئێران بە وەکالەت ڕایگەیاند: کەرتی کشتوکاڵ یەکێکە لە کەرتە گرنگەکان و کەرتی بازرگانییەکەی بە هۆی ئامادە بوونی  کۆمپانیاکانی زانست بنەما برەوێکی زیاتری پەیدا کردووەو پشتگیریی ئەم وەزارەتە لە کۆمپانیاکانی زانست بنەما بەردەوام دەبێت.

«ئاغامیری» لە بارەی هەناردەکردنی 5 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا بۆ وڵاتانی دراوسێ و ئامانجەکەی، وتی: ئەم بەرهەمانە تایبەتن بە ئێران و فستق و زەعفەران لەخۆدەگرن.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ڕێز لە کۆمپانیا و پێشانگە هەڵبژێردراوەکان گیرا.

سەرپەیڤ