حوزه‌یران 06, 2023 12:46 Asia/Tehran
  • گوندی

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو پیشەسازیی دەستیی پارێزگای ئەردەبیل ڕایگەیاند، ناوی گوندی "موئیل"ی ئەم پارێزگایە خراوەتە لیستی گوندە گەشتیارییە جیهانییەکانی یونسکۆوە.

گوندی «موئیل» بە دووریی ١٥ کیلۆمەتر لە باشووری شاری «مشکین شار» لە بناری سەوزی شاری سەبەلان سەر بە پارێزگای ئەردەبیلی ئێران هەڵکەوتووە.

"حەسەن محەممەدیی ئەدیب"، بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی، گەشتوگوزار و پیشەی دەستیی پارێزگای ئەردەبیل، کاندیدکردنی گوندی «موئیل»ی سەر بە شاری «مشکین شار» بۆ تۆمارکران لە لیستی گوندەکانی گەشتیاری جیهانیی یونسکۆ ڕاگەیاند.

«محەممەدیی ئەدیب» لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیرنا وتیشی: لەم ساڵەی 2023دا 13 گوند لە ئێرانەوە کاندید کراون بۆ پەیوەست بوون بە زنجیرە گوندە جیهانییەکان و«مۆئیل»یش کە گوندێکی ئامانجی گەشتیارییە لە پارێزگای ئەردەبیل بۆ ئەو مەبەستە هەڵبژێردراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرھەنگی و گەشتوگوزارو پیشەسازیی دەستی پارێزگای ئەردەبیل هەروەها وتیشی:گوندی مۆئیل جگە لەوەی کە دیمەنی سروشتیی نەشێواوی هەیە،10 شوێنی ئاودەرمانیشی هەیە و بەستێنێکی زۆر گونجاوی بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی گەشتیاری لە کەرتی ئاودەرمانی دا دابین کردووە.

سەرپەیڤ