ئێران خەریکە دەبێتە بنکەیەکی ناوچەیی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە دژوارەکان
ئێران بە دەستکەوتی سەرسامکەر و ڕوولەپەرە لە بواری پزیشکی و پزیشکی ئەتۆمیدا بۆتە هێزێکی ناوچەیی لە چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییانەی کە چارەسەر کردنیان ئەستەمە لەوان شێرپەنجە.
یەکێک لە دوایین دەستکەوتەکانی ئێران لە بواری پزیشکیدا، کردنەوەی بەشی میزەڵدان و چاکسازی لە نەخۆشخانەی شوهەدای تەجریش لە تارانە. ئەم ناوەندە یەکەم ناوەندە لە جۆری خۆی لە ئێران و ناوچەکەدا و وەک خاڵەوەرچەرخانێکی گرنگ لە پەرەپێدانی زانستی پزیشکیی پسپۆڕیدا ناسراوە.
پرۆفیسۆر جەلیل حسێنی، پزشکی ئۆرۆلۆژی: "لەم بەشەدا، نەشتەرگەریمان حاڵەتی ئاڵۆزکاو و ئەستەم دەگرێتەوە بۆ ئەو نەخۆشانەە کە ساڵانێکە لە لیستی چاوەڕوانیدان".
شایەنی باسە ئەم سەنتەرە پزیشکی و دەرمانییە لەسەر بنەمای تەکنیکە پێشکەوتووەکانی نەشتەرگەری دانراوە و بەرنامەی ڕاهێنانی پسپۆڕانە و هاوکاری نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت لە ڕێگای نەشتەرگەریی ئۆنلاینەوە.
ئومێد سدیق، پسپۆڕی ئۆرۆلۆژی: بۆ یەکەمجارە لە ناوچەکە نەشتەرگەری زۆر هەستیار لەم ناوەندە پزیشکییە ئەنجام دراوە.
شایانی باسە کە ئەم جۆرە ناوەندە پسپۆڕییانە پیشاندەری ئاستی بانی لێهاتوویی و شیاوەتیی سیستەمی تەندروستی و دەرمانی ئێران لە بەڕێوەبردنی ئاستەنگە پزیشکییە ئاڵۆزکاوەکاندایە و ئەم ستراتژییەی سیستەمی تەندروستی و دەرمانی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە شارەزایی و پسپۆڕایەتیی ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات، یارمەتیدەر دەبێ بۆ پەرەپێدانی ناوخۆیی گەشتیاریی پزیشکی.