نیسان 24, 2025 11:48 Asia/Tehran
  • جۆرەکانی شەمشەمەکوێرە

شەمشەمەکوێرەکان ژمارەیەکی زۆر جۆری جیاوازیان هەیە؛ هەریەکەیان لە ڕووی قەبارە، خۆراک، نشینگە و دڕندەییەوە جیاوازن، گەورەترینیان هێندەی سەگێک دەبێت و بچووکترینیشیان هێندەی هەنگێکە. هەروەها هەندێکیان بەهۆی لەدەستدانی نشینگەکانیانەوە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.


لەگەڵ ئەوەی بە درێژایی مێژووی چیرۆک و داستانەکان، شەمشەمەکان بە ئازاربەخش و دڕندە دانراون بەڵام بە پێچەوانەوە زۆرینەی جۆرەکانیان بێزیانن و لەهەمان کاتدا سوودبەخشیشن بۆ بەردەوامبوونی سوڕە سرووشتییەکانی زەوی، ئەمانەش نموونەی بەناوبانگترین جۆرەکانیەتی:

 

جۆرەکانی شەمشەمەکوێرە:

  •     شەمشەمەی میوەی میسڕی: ئەم جۆرە لە هەموو ناوچەکانی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
  •     شەمشەمەی لووت: یاخود ناو دەبرێت بە کاغەزی کالیفۆرنیا، لە مەکسیک و ئەمریکا هەیە و ناوچە گەرمەکانی هاوشێوەی بیابانەکانی بۆ پەسەندە.
  •     شەمشەمەی سپی هیندۆراس: لە زۆرینەی جۆرەکانی شەمشەمەکان جیاوازترە و ڕەنگێکی سپی نایابی هاوشێوەی بەفری هەیە و تەنها گوێیەکانی زەردن.
  •     ڕێوی فڕۆکەوانی هیندی: ئەم جۆرە یەکێکە لە گەورەترین شەمشەمەکان و دەتوانێت لە شەودا نزیکەی ١٤-٦٤ کم ببڕێت.
  •     شەمشەمەی قاوەیی گەورە: جۆرێکی بێزیانە و لە زۆرینەی ناوچەکانی ئەمریکا دەژی.
  •     شەمشەمەی میوەی کورتەباڵا: قەبارەکەی زۆر بچووکە و لە ناوچەکانی ئەفریقا دەژی و خواردنی قەبارە بچووکیش دەخوات.
  •     شەمشەمەی لووت سپی: جۆرێکی مێروو خۆرە، باڵە فراوان و گوێچکە گەورەکانی هاوکاری دەکەن بۆ ئاسان ڕاوکردنی نێچیرەکان.
  •     شەمشەمەی گوێ درێژی قاوەیی: تایبەتمەندە بە درێژی گوێیەکانی و هەستی بینینی پەرەسەندوو.
  •     شەمشەمەی زەردی دوو گوێ: جۆرێکی بێزیانە بەڵام بەهۆی نەمانی نشینگەکانییەوە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.

 

 

سەرپەیڤ