ته‌مووز 04, 2025 16:00 Asia/Tehran
  • پێست

پێست وەکو بەرگریەکی بەهێز لە چوونە ناوەوەی میکرۆب بۆ لەشە. بونیادی پێست لەدوو بەشی بنەڕەتی پێک هاتووە؛ بەشی دەرەوەی پێی دەگوترێت (ئەپیدریم) بەشی ناوەوەی پێی دەگوترێت (درێم) .

ئەپیدرم ناسکترە لە دریم وە لەچەند خانەیەکی جۆراوجۆر پێک هاتووە. ئەم خانانە لەبەری دەست و قاچدا زۆرترن؛ بۆیە پێستی دەست و قاچ پتەوترە و ڕەقتر دەردەکەوێت. خانەکانی بەشی دەرەوە یان بەشی (ئەپیدریم) بەشێوەی بەردەوام لەناو دەچێت و خانەی تازە جێی دەگرێتەوە.

 لەژێر بەشی دەرەوەی پێست بەشێکی تر هەیە کە ئەویش پێستێکی ناسکە و مولولەی خوێن و دەمارە ڕیشاڵەکانی تێدایە. 

هەستەوەرە جیاوازە پێستیەکان وەک: هەستی بەرکەوتن، ئازار، فشار، گەرما، سەرما لە ڕێگەی وەرگرەکانی ئەم هەستانە دەگوازرێنەوە کە پەرچەکرداری خۆی لە ڕێگەی مولولەکانەوە دەگەیەنێت.

خانەکانی ئارەق کردنەوە لەبەشی قوڵتری بەرگی دەرەوەی پێست دا هەیە بۆ کۆکردنەوەی چەند ماددەیەک کە بریتین لە: ئاو، خوێی زیادەی لەش، پاشەڕۆ زیادەکانی خوێن دەکاتە دەرەوە خانەکانی ڕژێنی چەوریش لەناو بەرگی دەرەوەدا ئەو چەورییەی کەلەلایەن ئەم ڕژێنانەوە دەردەدرێ دەبێتە هۆی ئەوەی کە پێست چەور و ساف دەربکەوێت لەبەری دەستەکان و پێیەکاندا هیچ جۆرە ڕژێنێکی چەوری نیە. بەهۆی ئەوەی کە پێستی هەر کەسێک نیشانەی تەندروستی کەسەکەیە لە گشت لاشەیدا.

بۆ بەدەست کەوتنی پێستێکی تەندروست دەبێت بەرنامەیەکی خۆراکی باشمان هەبێت وە پێویستە وەرزش و پشوودان بە پێی پێویست لەبەر چاو بگرین؛ جگە لەوەی کە دەبێ هەمیشە پاک و تەمیز ڕابگیرێت.

 

 

سەرپەیڤ