ئه‌یلوول 03, 2017 16:39 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەیفونیی ئەردۆغان لەگەڵ ڕێبەرانی سێ وڵاتی جیهان لەبارەی قەیرانی میانمار

سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندیی تەلەیفونیی لەگەڵ ڕێبەرانی سێ وڵاتی جیهان جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی هاوکارییە جیهانییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی مرۆیی لە میانمار.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ رەجەب تەییب ئەردۆغان لەپەیوەندیی تەلەیفونی لەگەڵ ڕێبەرانی قەزاقستان، سێنێگال و نیجریە ، پرسی قەیرانی میانمار و شەپۆلی نوێی توندوتیژیی لەدژ موسڵمانانی ئەو وڵاتەی تاووتوێ کرد.

بەپێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی دەزگەی سەرۆک کۆماریی تورکیا، ئەردۆغان پێشتر لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، محەممەد وەلەد عەبدولعەزیز، سەرۆک کۆماری موریتانی، مەمنون حوسێن سەرۆک کۆماری پاکستان، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی، میری قەتەر لە پەیوەندیی تەلەیفونی لەبارەی ڕەگەزکوژیی موسڵمانانی رۆهینگیاو تاوانکارییەکانی سوپای میانمار و بوداییە توندڕەوەکان، ڕاوێژی کردبوو.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیی کردووە، بۆ  یارمەتیدان بە کەمینەی موسڵمانی ئەو وڵاتە هەوڵ بدەن.

ئۆپراسیۆنی سەرکوتکارانەو دەسدرێژکارانەی سوپای میانمار لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیا لە پارێزگای راخین لە ڕۆژی هەینی٢٥ی ئاگۆستی ڕابردووەوە دەس پێ کراوەو تائێستا بەردەوامە. لە شەپۆلی نوێی پەلامارەکانی سوپاو بوداییە توندڕەوەکانی میانمار لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیا لەپارێزگای راخین، زیاتر لە ٤٠٠ کەس کوژراون.

سەرپەیڤ