وشداری دانی یەکیەتی ئوروپا بە تورکیا دوابەدوای ئاڵوزی نانەوەلە مەدیتەرانە
یەکیەتی ئوروپا بە تورکیا وشداری دا لەبارەی ئاڵوزی نانەوە لە دەریای مەدیترانە وئیژە .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری یونان ئانا، سەرۆکانی بیست وحەوت وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا بە ڕەخنە گرتن لە کردەوەی تورکیا لە لێواری قیبرس وسنوورەئاویەکانی یونان ، لەئانکارا داوایان کرد کە کۆتایی بدەن بە ئاڵۆزی نانەوە لەم ناوچانە. دونالد توسک سەرۆکی ئەنجومەنی ئوروپا یش وێڕای وشداری دان بە تورکیا وتی ، سەرۆکانی ئانکارا دەبێ بزانن کە یەکیەتی ئوروپا لە تەنیشت یونان وقیبرس دایە. دوای ئەوەکە "ئالکسیس سیپراس" سەرۆک وەزیرانی یونان ونیکوس ئانا ستاسیادس " سەرۆک کۆماری قیبرس باشووری ویونانی نشین ڕۆژی ڕابردو وسەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا ی لەجەریانی ڕەوتی کردەوەی هێزە سەربازیەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیترانە ودەریای ئیژە دانا، سەرۆکانی ئەم ڕێکخراوەیە ، بە مەحکوم کردنی کاروکردەی ئانکارا، خوازیاری ڕاگیرانی ئەم جۆرە جموجوڵانە بوون. ئالوزی نێوان " نیکوزیا وئاتین " لەلایەکەوە لەگەڵ تورکیا لەلایەکی ترەوە لەم کۆتاییەدا لەسەر مەسەلەی دۆزرانەوەی نەوت وگاز ، پەرەی سەندووە و قووڵتربۆتە وە . ماوەیەک لەمەوپێش سەربازانی یونان وتورکیا لە نێزیک دۆرگە "ئای می یا" لەدەریای ئیژە لە تووشی تێکەڵچوونی سەربازی هاتووە کە بە نێوبژیوانی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا لەم تێکەڵچوونانە، پێشگیری کرا. قیبرس لە ساڵی هەزارو نۆسەدو حەفتاوچوار لەگەڵ هاتنی سوپای تورکیا بۆ بەشی باکووریەکەی ، لەکردەوەدا بە دوو بەشی باکووری تورک نشین وباشووری یونانی نشین پارچە پارچە کراوە.