نیسان 19, 2018 11:15 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی کاربەدەستێکی تورک لەوەی کە تورکیا  لە ڕەوتی ئەندامەتیی یەکێتیی ئەورووپا وەلانراوە

وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەورووپا و دانوستانکاری باڵای تورکیا لە کاردانەوەی بە ڕاپۆرتی ئەمدواییەی کۆمسیۆنی ئەورووپا رایگەیاند: وەلانانی ئاسۆی ئەندامەتیی تورکیا لەم یەکێتییە کردەوەیەکی نادرووست و ناشیاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ "عومەر چەلیک" Ömer Çelik  ڕۆژی چوارشەممە بە ڕەخنە لە راپۆرتی ئەمدواییەی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە پاشگەز بوونەوەی ئانکارا لە ڕێگای دەسراگەیشتن بە ئەندامەتیی لەم یەکێتییەدا وتی: راپۆرتی ناوەندیی ئەورووپایی بەدوورە لە هەرچەشنە راستبینی و ناتوانێ ناکۆکی دوولایەنە چارەسەر بکات.

وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەورووپا و دانوستانکاری باڵای تورکیا بە ناڕوون وەسف کردنی ئەو ڕاپۆرتەی کۆمیسیۆنی ئەورووپا بڵاوی کردۆتە ڕاشکاوانە ڕایەیاند: ئەم راپۆرتە بەدوورە لە هەرچەشنە دواڕۆژبینی و لەودا بایەخ نەدراوە بە تێگەشتنی ورد و درووست و ڕەهەندەکان و ئاسۆی پێوەندییەکان نەخراوەتە بەر سەرنج.

دانوستانکاری باڵای تورکیا بۆ ئەندامەتیی ئانکارا لە یەکێتیی ئەورووپا لە درێژەدا وتیشی: ئەم راپۆرتە نابێتە هۆی لێک نزیک بوونەوەی پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا.  وەلانانی ئاسۆی ئەندامەتیی تورکیا لەم یەکێتییە کردەوەیەکی نادرووست و ناشیاوە.

کۆمیسیۆنی ئەوروپا ماوەیەک لەمەوبەر بە بڵاو کردنەوەی راپۆرتێک سەبارەت بە پاشگەز بوونەوەی تورکیا لە ڕێگای بە ئەندام بوونی لە یەکێتیی ئەورووپادا، دۆسییەی ئاسۆی ئەندامەتیی تورکیا لەم یەکێتییەی وەلانا.

سەرپەیڤ