ئاب 20, 2018 19:41 Asia/Tehran
  • ڕەخنە گرتنی گابریەل لە سیاسەتەکانی ناپاوەجیی واشنتۆن لەدژی ئانکارا

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئاڵمانیا بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی ناپاوەجیی واشنتۆن لە دژی ئانکارا پیداگری کرد : ئوروپا نابێ هاوریەتی ئەم سیاسەتانە بکات.

بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ڕۆژنامەی ئاڵمانیایی " فرانکفورترئالگمانیە" زیگمار گابریەل وەزیری دەرەوەی پێشووی ئاڵمانیا وتی: ئەم وڵاتە وئوروپا دەبێ بە ئاشکرا بە خەڵکی تورکیا پێشان بدەن کە سیاسەتی ناپاوەجیی ئابووری دۆناڵد ترامپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژی ئەو وڵاتە ، هاوری یەتی ناکەن. گابریەل وتی: ئەمریکا لە بواری جوگرافیایی زۆر دوورە وئوروپا بەهای ناپاوەجیی سەرچاوەگرتوو لەسیاسەتەکانی واشنتۆن لە تورکیا دەداتەوە. گابریەل هەروەها ناپاوەجیی سازی لە تورکیای بە  بوارێک بۆ چوونەدەری ئەم وڵاتە لە ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور ناتۆ وپەرەی ژماری پەنابەران بۆ ئوروپا زانی.  دەوڵەتی ئەمریکا ، سەرەتای ئۆتی ٢٠١٨ دوابەدوای تاوانبار کرانی " ئەندرۆبرانسۆن" قەشەی ئەمریکایی بۆ سێخوڕی کردن وپێوەندی ناوبراو لەگەڵ فەتحٶوڵڵا گولەن ڕێبەری نارازیانی تاوانبار بە کۆدەتای بێ ئاکامی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا کە لە ئەمریکا دایە، بایکۆت گەلیکی لەدژی کاربەدەستانی ئانکارا داسەپاند. ئەمریکا ئەم دواییە نرخنامەی هاوردە کردنی پولا وئاڵومنیوم لە تورکیای دووهێندە کردووە. ڕێکاری بایکۆتیانەو هەڕەشە وداسەپانی زەخت وگوشاری ئەمریکا لەدژی وڵاتانی جۆربەجۆر لەوان تورکیا لەگەڵ کاردانەوەی نەرینی کاربەدەستان وسیاسەت وانانی ئوروپایی ڕووبەڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ